مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ ئه‌نگێڵا میركڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانیا گوتى، چاوه‌ڕێى هاوكاریى دارایى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد بكه‌ین. میركڵیش دووپاتى كرده‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته متمانه‌ى عێراقییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى له دووه‌م وێستگه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌وروپا گه‌یشته به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا و دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ میركڵ باسى له به‌هێزكردنى په‌یوه‌نديى نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا كرد.
كازمى به راشكاويى گوتى، “ئێمه چاوه‌ڕێى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین، چاوه‌ڕێى هاوكاریى دارایى ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى بێگه‌رد بكه‌ین”.
كازمى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراق ده‌یه‌وێ له‌ڕووى ئابوورى وئه‌منى سه‌ربازییه‌وه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا به‌هێز بێت.
ئه‌نگێڵا میركڵ له لایه‌ن خۆیه‌وه باسى له گرنگى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق كرد و گوتى، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه متمانه‌ى عێراقییه‌كان به سیسته‌مى سیاسى ده‌گێڕێته‌وه.