فالح فه‌ییاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر لێدوانه‌كه‌ى هۆشیار زێبارى و سووتاندنى باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “هه‌ستمان به شه‌رمه‌زاریى كرد كه ئاڵاى حه‌شدمان له‌سه‌ر باره‌گاى پارتى بینى”.
فه‌ییاز له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه ده‌كات و ده‌ڵێ، “هۆشیار زێبارى ناهه‌قى به‌رامبه‌ر حه‌شد كرد، به‌ڵام بینینى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاى پارتى ئه‌وه ناهه‌قه‌یه‌كى تر بوو”.
فه‌ییاز دووپاتى ده‌كاته‌وه سووتاندنى لقى پارتى له به‌غدا تاوانه و چونكه هه‌ر كرده‌یه‌كى سه‌ربازى له‌ده‌ره‌وه كارى ده‌وڵه‌ت به تیرۆر ده‌زانرێت.
فه‌ییاز ده‌ڵێ، “كه ئاڵاى حه‌شدمان له‌سه‌ر باره‌گاى پارتى بینى، هه‌ستمان به شه‌رمه‌زاریى كرد، به‌ڵام حه‌شد له‌وه به‌رپرس نییه گوایه لایه‌نگرانى ئه‌و كاره‌یان كردووه”.
فه‌ییاز ئاشكراى ده‌كات تا ئێستا 15 -18 كه‌س به تۆمه‌تى سووتاندنى باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا گیراون .
رۆژى شه‌مووى رابردوو 17 ى تشرینى یه‌كه‌م، لایه‌نگرانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گاى لقى پارتى وسووتاندیان، به بیانووى لێدوانێكى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى كه گوتبووى ده‌بێت ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا له حه‌شد پاك بكرێته‌وه.