له تویتێكدا كه دواى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا به‌ڵێنى ریشه‌كێشكردنى خراپه‌كاریى له عێراق ده‌دات.
دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى پاریسى كرد و له‌گه‌ڵ ته‌واوى به‌رپرسانى باڵاى فڕه‌نسا كۆبووه‌وه و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى كرد. دواتريش به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێككه‌وت.
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن، له تویته‌ر په‌یامێكى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا به‌ڵێن ده‌دات له ریشه‌كێشكردنى خراپه‌كاریى هاوكاريى عێراق بكات.
له ده‌قى تویته‌كه‌ى ماكرۆن هاتووه، “فڕه‌نسا له‌پابه‌ندبوونى به وه‌ستان له‌گه‌ڵ عێراق له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر و به‌هێزكردنى سه‌روه‌رییه‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت. خراپه‌كاریى له ریشه‌وه هه‌ڵده‌كێشین. سوپاسى مسته‌فا كازمى ئازیز ده‌كه‌م، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پێشنیاره‌ى كه له‌مانگى رابردوو له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌م بۆ به‌غدا ده‌ستمان پێكرد”.
