پارێزگاری پێشووی موسڵ دەستگیر كرا

0

نوچەنێت. ئاژانسەكان

بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت، دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند كە پارێزگاری پێشووی موسڵیان دەستگیركردووەو ئێستا لە بەردەمی لێپرسینەوەی یاساییدا.

بەپێی لێدوانی بەرپرسێكی باڵای دەستەی دەستپاكی عێراقی كە بۆ رۆژنامەو ماڵپەری (الشرق اڵاوسگ) قسەی كردووە دەڵێ “ئەمڕۆ دووشەممە لەكاتێكدا نۆفەل عاكوب پارێزگاری پێشووی موسڵ سەرقاڵی  یەكلاكردنەوەی داوایەكی یاسایی بوو كە پێشتر لە دژی تۆماركرابوو، لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە لەناو دادگای موسڵ دەسگیر كرا”

بەپێی قسەكانی ئەو بەرپرسە، پارێزگاری پێشووی موسڵ تۆمەتبارە بە دزینی 64 ملیۆن دۆلار و بەهەدەردانی زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار لەو پارەیەی كە تایبەت بووە بە ئاوارەكانی شاری موسڵ. ئەمەو جگە لەوەی كە ژمارەیەك بەرپرسی دیكەش لەگەڵ ناوبراو بەهەمان تۆمەت تۆمەتبارن و هەندێكیان دەستگیركراون و هەندێكیشیان هەڵاتوون.

پێویستە بگووترێ،  پارساڵ بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێكی گەشتیاری لە رووباری دیجلە كە دەیان كەسی لە هاوڵاتیانی شاری موسڵ هەڵگرتبوو و بووە هۆی گیانلەدەستدانی 150 كەس، بارێزگاری موسڵ لەلایەن بەغداوە لەكارەكەی دوورخرایەوە و دواتر لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە داوای یاسایی لەسەر تۆماركرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com