نوچه‌نێت
دوێنێ فرانك یانسن پارێزگارى كۆپنهاگنى پایته‌ختى دانیمارك كه ته‌مه‌نى 59 ساڵه ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌یش دواى دوو رۆژ له‌مشتومركڕدن بۆ رزگاركردنى ئاینده‌ى سیاسى خۆى، چونكه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێ له كاروانى سیاسى گێچه‌ڵى سێكسى كردووه وپێشیلكاریى به‌رامبه‌ر ژنانى حزبه‌كه‌ى كردووه.
له ساڵى 2017 ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره ناوداره زۆرترین ده‌نگى له هه‌ڵبژاردنى دانیمارك به‌ده‌ست هێنا. ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى دواى مشتومڕێكى توند دێ كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وڵاتى گرتووه‌ته‌وه و باسى گێچه‌ڵى سێكسى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى و رۆژنامه‌وانى ده‌كرێ.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو رۆژنامه‌كانى دانیمارك، بابه‌ته‌كه‌یان ئاشكرا كرد. ناوى فرانك یانسن له ناو لیستى ئه‌و سیاسی و به‌رپرسانه بوو كه له كاروانى سیاسى خۆیاندا به گێچه‌ڵى سێكسى و چه‌وساندنه‌وه‌ى سێكسى تۆمه‌تبار كراون. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و تۆمه‌تانه بۆ 30 ساڵه له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
تۆمه‌ته‌كان گه‌یشته پارتى ده‌سه‌ڵاتدار”سۆسیال دیموكرات”له‌وانه یبیا كۆفۆد وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى دانیمارك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له یه‌كێك له هوتێله‌كانى كۆپنهاگن له‌گه‌ڵ كچێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵ خه‌وتووه.
میتا فریدركسن ژنه سه‌رۆك وه‌زیرانى دانیمارك سه‌رۆكایه‌تى پارته‌كه ده‌كات وفرانك یانسن كه پارێزگارى كۆپنهاگن بوو هاوكات جێگرى سه‌رۆكى حزبه. به‌وه تۆمه‌تبار كراوه له‌نێوان ساڵانى 2004 و2011 گێچه‌ڵى سێسكى به دوو ژن كردووه. له رۆژى پێنجشه‌مى رابردووه‌وه و سكاڵا ژنانى ناو حزبه‌كه‌ى یه‌ك له دواى یه‌ك زیاد ده‌بێت.
یه‌كێك له‌ناو ئه‌و ژنانه ماریا گۆدمایه كه بۆ شاره‌وانى كۆپنهاگن كاندید كراوه و پێشتر بۆ ماوه‌ى 11 ساڵه ئه‌ندامى حزبه‌كه بووه، ئه‌و باسى له‌وه كردووه له لایه‌ن فرانك یانسن گێچه‌ڵى پێكراوه و ئه‌میندارێتى حزبى له رووداوه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ شتێك له‌گه‌ڵ یانسن نه‌كراوه.
له مانگى ئه‌یلوولى رابردووه‌وه باس له‌و پێشیكاریی و ده‌ستدرێژییه سێكسیانه ده‌كرێت كه له‌سه‌ر ئاستى سیاسى ئه‌نجام دراون، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك كێشه باسكراوه كه ماوه‌ى هه‌شت تا 10 ساڵ ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى سیاسى چاره‌سه‌ر نه‌كراون. چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و مشتومڕانن وایان كرد سه‌رۆكى پارتى “رادیكال فینسترا” كه ناوى مارتن ئوسترگۆرده له پۆسته‌كه‌ى دوور بخرێته‌وه دواى ئه‌وه ده‌ركه‌وت به‌ر له 10 گێچه‌ڵى سێكسى به په‌رله‌مانتارێك كردووه.
لۆتا رۆد كه ژنه په‌رله‌مانتاره‌كه‌یه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد ئوسترگۆرد ده‌ستى له‌سه‌ر قاچه‌كانى دانه‌وه. ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى توندى لێكه‌وته‌وه هه‌ندێكیان گووتیان ئه‌مه گێچه‌ڵ نییه و مه‌سه‌له‌یه‌كى بچووكه. كه‌چى ئه‌وانه رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌وه توانج بوونه‌ته‌وه كه داكۆكیان له‌و ره‌فتاره‌ى ئۆسترگۆرد كردووه و بیانوویان بۆ هێناوه‌ته‌وه.
بابه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى له دانیمارك راى گشتى و حزبه‌كانى سه‌رقاڵ كردووه به راست و چه‌په‌وه. بۆیه داوا ده‌كرێت پێداچوونه‌وه بۆ هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و سه‌ركرده و به‌رپرسانه بكرێت كه به‌هۆی پۆسته‌كانیا گێچه‌ڵ به هاوڕێكانیان ده‌كه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌یه‌ك یاداشتى كچه رۆژنامه‌نووسێكى بڵاوكرده‌وه كه گوتبووى بۆ مانه‌وه‌ى له كاره‌كه‌ى گێچه‌ڵى سێكسى پێكراوه، دواى ئه‌وه سه‌دان ئافره‌ت واژۆیان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كرد تا گه‌یشته ئه‌وه‌ى 700 ژن له ناوه‌ندى رۆژنامه‌وانى و سیاسى باس له‌وه بكه‌ن كه له كاره‌كانیان رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵى سێكسى بوونه‌ته‌وه.
میتا فریدركسنى سه‌رۆك وه‌زیران ئێستا كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆرى میدیا و راى گشتى و په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى بۆیه چه‌ند رۆژێكه بێده‌نگه. داوى ئه‌وه‌ى نهێنیه‌كانى ژێرپه‌رده‌ى سیاسه‌ت ده‌ركه‌وتن وئاشكرا بوو كه چه‌ندان كه‌سى ده‌وروبه‌رى له به‌رپرسانى باڵا و وه‌زیران به گێچه‌ڵى سێكسى تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بى جه‌دید