ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى له عێراق له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، دوو كه‌س گیراون كه له رێى ئینتسگرامه‌وه سێ كچى تازه‌پێگه‌یشتوویان فریوداوه و بازرگانیان پێكردوون.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى، باسى له دیارده‌یه‌ى بازرگانیكردن به كچانى تازه پێگه‌یشتووه كردووه، كه له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
راپۆرته‌كه وه‌ك نموونه باسى له فریودانى سێ كچى تازه‌پێگه‌یشتوو كردووه، كه له رێى ئینستگرامه‌وه فریودراون و دواتر بازرگانیان له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه پێكراوه، كه هه‌ر دووكیان ده‌ستگیركراون.
ئه‌و كچانه به كۆمه‌ڵێك به‌ڵین فریودراون و به‌شێوه‌یه‌ك ناچاركراون ماڵه‌وه‌یان جێهێشتووه.
راپۆرتى دادگا ده‌ڵێ ئه‌و رووداوه له‌شارى نه‌جه‌ف بووه، تاوانباره‌كان گیراون و به‌گوێره‌ى یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ به گرتنى هه‌تاهه‌تایى و پێبژاردنى 25 ملیۆن دینار سزادراون.