شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
نووسه‌ر و سیاسه‌توانێكى عێراق له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ئه‌وروپا ده‌ڵێ هیچ مه‌به‌ستێكى سیاسى ئه‌وتۆى نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌دواى سه‌رچاوه‌یه‌كى تر‌ى دارایى ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى فڕه‌نسا كۆبووه‌وه وبڕیار له رۆژانى داهاتوو سه‌ردانى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیایش بكات، وه‌ك تێبینى ده‌كرێ كازمى زیاتر له سه‌رۆكه‌كانى تر‌ى عێراق له ئه‌وروپا نزیك ده‌بێته‌وه.
سه‌عد زوبه‌یدى نووسه‌رو سیاسه‌توانى عێراقی له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له هۆكاره‌كه‌ى سه‌ردانى كازمى بۆ ئه‌وروپا كرد و گوتى، “ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كازمى بردووه بۆ ئه‌وروپا و وڵاتان ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ى ئابوورییه، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێت ده‌رگایه‌كى نوێ بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه و گرێبه‌سته‌كانى نه‌وت رێكبخاته‌وه و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ فره‌نسا و وڵاتانى ئه‌وروپا، ده‌یه‌وێت داوایان لێبكات به هاناى عێراقه‌وه بێن”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئایا ئه‌وروپا ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ عێراق، چونكه ئه‌مریكا چه‌ندان جاره هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى دیپلۆماسى كردووه، سه‌عد زوبه‌یدى گوتى، “ئه‌وه‌ش دوور نییه كازمى بیر له شوێنگره‌وه بكاته‌وه، به‌ڵام قسه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ فشاردروستكردنه، جگه له‌وه ئه‌مریكا نایه‌وێ شوێنگره‌وه‌ى له عێراق هه‌بێت”.