ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى فڕه‌نسا كۆبووه‌وه و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له بوارى كشتوكاڵ و گواستنه‌وه و خوێندنى باڵا ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق له فڕه‌نسا كۆمه‌ڵێك دیدارى ئه‌نجام داوه. سه‌ره‌تا له كۆشكى لیزئیڤالید له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى فڕه‌نسا پێشوازى لێكرا و له‌گه‌ڵ جان كاستێكسى سه‌رۆكى حكوومه‌تى فڕه‌نسا كۆبووه‌وه.
دواتر له كۆشكى ئه‌لیزیه له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆك كۆمارى فڕه‌نسا پێشوازى لێكرا.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، حكوومه‌تى عێراق سێ رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فڕه‌نسا به ناوى “یاداشتنى راگه‌یاندنى نیاز” واژۆ كردووه له بواره‌كانى گواستنه‌وه و خوێندنى باڵا و كشتوكاڵ.
یه‌كێك له پرۆژه‌كان دروستكردنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى هه‌ڵواسراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و یاداشتانه كۆمه‌ڵێك پرۆژه له‌م سێ بواره‌دا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فڕه‌نسا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر باسى له‌وه كرابوو یه‌كێك له ئامانجه‌كانى كازمى كڕینى چه‌كه، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له رێككه‌وتنه‌كان ئاماژه‌ى بۆ چه‌ك نه‌كردووه