ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، به‌هۆى باجنه‌دان 20 كۆمپانیاى داوه‌ته دادگا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 19ى تشرینى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه زیاتر له 20 كۆمپانیاى داوه‌ته دادگا.
له نووسراوه‌كه هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى باجه‌كان وخانووبه‌ره‌ى میرى زیاتر له 20 كۆمپانیاى داوه‌ته دادگا به‌هۆى خۆدزینه‌وه له باج”.
وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و كۆمپانیایانه له دادگایه‌كى تایبه‌ت، رێكاریى یاساییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ده‌شڵێ، “بۆ لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە”.