تاوانبارانی دۆسییەی رۆژنامەنووسەكەی پەیام دەسگیر دەكرێن
نوچە: هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆك رايگەیاند، هۆكاری لێدانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام كە ناوی (ئەیهان سەعید)ە له‌سه‌ر به‌زركردنه‌وه‌ی ده‌نگی مۆبایل بووه‌و هیچ هۆكارێكی دیكه‌ی له پشته‌وه نییه.
عه‌مید تارق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا بۆ خەندان وتوویەتی “دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له سه‌ر لێدانی رۆژنامه‌نووسێك، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كرا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر دروست بوونی ئه‌و رووداوه ده‌ستبخه‌ن”
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای دهۆك وتوویشیەتی “دوای پێپه‌ربوونی 24 كاتژمێر توانیمان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18سال به‌ناوی (ح . ع . ح) ده‌ستگیر بكه‌ین و له به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا، دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا”.
عه‌مید تارق ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌شیكردووە “له ماوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌دا له سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و رووداوه دروستبووه، هه‌ردوو گه‌نجه‌كه له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانی به‌وه‌ناوه كه پێكه‌وه له‌گه‌ل رۆژنامه‌نووسه‌كه له ناو بازاری دهۆك سواری پاسێك بوون و له ناو پاسه‌كه‌دا كێشه له‌نێوانیاندا دروست بووه، به‌پێی دانپیانانه‌كان یه‌كێك له‌و گه‌نجانه هاندێكی مۆبایلی كڕیوه‌و له‌ناو پاسه‌كه‌دا گوێی له موزیك و هۆنراوه گرتووه رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش توڕه‌بووه به ده‌نگی مۆبایله‌كه‌ی و له‌و كاته ده‌مه‌قاڵه له نێوانیاندا دروست بووه، دوای گه‌یشتنی پاسه‌كه له نزیك ماڵی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی كه‌ناڵی په‌یام، له پاسه‌كه‌دا ماوه‌و نه‌هاتووه‌ته‌خواره‌وه تا ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ر دوو گه‌نجه‌كه له پاسه‌كه‌دا دابه‌زیوون شه‌ڕ له نێوانیاندا دروست بووه و یه‌كێك له و گه‌نجانه به‌ردێك یا شتێكی تر له سه‌ری رۆژنامه‌نووسه‌كه داوه”.
عه‌میداتارق ئه‌حمه‌د ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كردۆتەوە كە رووداوەكە پەیوەندی بە هیچ لایەنێكی سیاسییەوە نیە، چونكە وەك ئەو وتوویەتی “یه‌كێك له و گه‌نجانه ته‌مه‌نی 18 ساڵ بووه و بێ كاره و ئه‌وه‌یتر ته‌مه‌نی 20 ساڵ بووه‌و ماوه‌یه‌كی چه‌ند ساڵێك بووه له ئه‌ڵمانیا ژیاوه و ساڵێكه هاتووه‌ته‌وه كوردستان و كاری دوكانداری كردوه”.