نوچه‌نیت
هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له تویتێكدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر رووداوى سووتاندنى باره‌گاى لقى پارتى ده‌ربڕى و گوتى “ئه‌مه بیرخهرهوهیهكى ناخۆشه بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق”.
هوشیار زێبارى كه لێدوانه‌كانى ئه‌و كرایه بیانوویه‌كى رووكه‌ش بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر پارتى تویتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، “هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر وسووتاندنى باره‌گاى پارتى له‌ژێر سایه‌ى هێزه عێراقیهكیان كه نزیكه‌ى 500 كه‌س ده‌بوون، ده‌ریخست ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته میلیشیاكانه نه‌وه‌ك هێزه عێراقییه‌كان، ئه‌مه‌یش بیرخهرهوهیهكى ناخۆشه بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق”.
له 30ى مانگى رابردوو، كاتێك به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر فرۆِكهخانهى هه‌ولێر، هۆشیار زێبارى گوتى، ئه‌وانه‌ى له به‌غدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا، هه‌ر ئه‌وانه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
دواتر له چه‌ند دیمانه‌یه‌كى دووپاتى له‌سه‌ر تاوانباربوونى حه‌شدى شه‌عبى كرده‌وه له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، دواى تێپه‌ڕبوونى زياتر لة دوو هه‌فته ئه‌م لێدوانانه‌ى زێبارى كرایه پاساو بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا.
