سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ى رووداوى سووتاندنى لقى پارتى له به‌غدا ده‌كات و ده‌ڵێ، “له په‌رله‌مان هه‌ڵوێستمان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌بێ”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌شیر حه‌داد داوا له حكوومه‌تى عێراق و دادگاى فیدڕاڵى ده‌كات له‌سه‌ر بێده‌نگى هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق:
د.بەشیر حەداد ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێنرا.
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سوکایەتت به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.
حەداد داواش لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له رووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧