سۆفی و موردانی شێخ رەشیدی لۆلان هاتنە دەنگ

0

230323_0_721644_largeسۆفی و موردانی شێخ رەشیدی لۆلان هاتنە دەنگ

 

نوچە: هەولێر

لە راگەیاندراوێكدا سۆفی و موردیانی شێخ رەشیدی لۆلان لەسەر تەقاندنەوەی مەزارەكانی شاری موسڵ هاتنە دەنگ و بە كاری نائینسانی وەسفیان كرد.

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:    

بسم الله الرحمن الرحيم

و من اظلم ممن منع مساجد الله أن يذكر فيها اسمه وسعى في خرابها اولئك ما كان لهم ان يدخلوها الا خائفين لهم في الدنيا خزي ولهم في الاخرة عذاب

عظيم صدق الله العظيم

بەناوی گشت سۆفی و مورید و شوێنكەوتوانی ڕێزدار مەرحووم (شێخ ڕەشید لۆلانی) لە عێراق و توركیا و ئێران زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم كارە نائینسانی و دوور لە هەموو بەها پیرۆزەكانی ئیسلام دەكەین كە ئەو تاقمە تیرۆریستەی بەناو داعش ئەنجامی دەدەن لەناو موسڵ، لەوانەیش تێكدان و تەقاندنەوەی مزگەوت و مەزارگەی پێغەمبەران و پیاوچاكان لەناویشیاندا مەزارگەی مورشیدی ئێمە جەنابی (شێخ ڕەشید لۆلانی).

ئەم كارە قێزەونانە ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین و دەستخۆشی لە پەیامی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەین و ئامادەین بە گیان و بە ماڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم تاقمە تیرۆریستە. بسم الله الرحمن الرحيم واذا قيل لهم لا تفسدوا في الارض قالوا انما نحن مصلحون ألا انهم هم المفسدون ولكن لا يشعرون

صدق الله العظيم

 

سۆفی و موریدانی (شێخ ڕەشید لۆلانی) لە عێراق و توركیا و ئێران

 

27-7-2014 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com