شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌یانى ئه‌مڕۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده‌سه‌ر باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا، بیانووه‌كه‌یان لێدوانێكى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتییه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ى تشرینى یه‌كه‌م، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده سه‌ر لقى پارتى له به‌غدا و چوونه ناو باره‌گاكه و سووتاندیان.
له لێدوانێكى كورتى بۆ نوچه‌نێت، شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقه‌كه‌ى پارتى له به‌غدا رایگه‌یاند، بارهگاكهكه سووتێنراوه.
تا ئێستا هیچ زیانێكى گیانى دیار نییه و به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ شوان محه‌مه‌د ته‌ها دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، زیانێ مادى هه‌یه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى له به‌غداوه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان له نزیك رووداوه‌كه‌ن و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نییه.
له رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى لێدوانێكى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیان كردووه‌ته بیانوو چونكه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كردووه.