له راپۆرتێكى كه‌ناڵى حوڕه هاتووه، وێراى ئه‌وه‌ى سیاسه‌تى ئه‌مریكا جێگیره، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سێ دۆسیه‌ى عێراق به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كاریگه‌ر بن.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ركابه‌رییه‌كى توند له نێوان دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدن هه‌یه، كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له‌سه‌ر كاریگه‌ریى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه سێ بابه‌ت چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، شه‌ڕى داعش، سێیه‌میش بریتییه له ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكى عێراق.
چاودێرانى سیاسى له راپۆرته‌كه قسه‌یان كردووه و گوتوویانه چاوه‌ڕوان ناكرێ له دوو دۆسیه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م، گۆڕانكارییه‌كى گه‌وره له سیاسه‌تى ئه‌مریكا رووبدات جا هه‌ر یه‌كێك له كاندیده‌كان ده‌ربچن.
به‌ڵام له دۆسیه‌ى سێیه‌م پێشبینى گۆڕانكارى ده‌كرێ، چونكه ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ ده‌ربچێ ئه‌وا سزاكان و فشارخستنه سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ. به پێچه‌وانه‌وه جۆ بایدن دهربىچێ بابه‌ته‌كه ده‌گۆڕێ چونكه بایدن باوه‌ڕى به هه‌وڵى دیپلۆماسى هه‌یه.