لێدوانێكى به‌ها ئه‌عره‌جى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، مشتومڕێكى زۆرى له لاى شیعه‌كان دروست كردووه، چونكه گوتوویه‌تى عێراق له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه بۆ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و بڕیاره له لایه‌ن نه‌جه‌فه‌وه ده‌درێ نه‌وه‌ك به‌غدا.
به‌ها ئه‌عره‌جى له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باسى له‌وه كردووه، بڕیارى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌لایه‌ن نه‌جه‌فه‌وه ده‌درێ نه‌وه‌ك به‌غدا. ئه‌مه‌یش وه‌ك ئه‌وه لێكدرایه‌وه كه مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه ئاره‌زووى بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئه‌عره‌جى دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق له هه‌موو كاتێك زیاتر ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌بێت.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌عره‌جى ده‌نگۆ و مشتومڕێكى زۆرى له‌لاى شیعه‌كان دروست كردووه و به تایبه‌تى له‌لاى ره‌وتى سه‌در، چونكه پێشتر ئه‌عره‌جى سه‌ربه ره‌وته‌كه بوو.
كه‌سێكى نزیك له موقته‌دا سه‌در كه به‌ناوى “ساڵح عێراقى” له تویته‌ر په‌یامه‌كانى سه‌در بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى له به‌ها ئه‌عره‌جى كردووه و گوتوویه‌تى، “دوژمنى نه‌جه‌ف ئه‌گه‌ر به ئه‌ده‌ب نه‌بێ، ئه‌وا ته‌مێى ده‌كه‌ین”.
له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ر یه‌كه له ئیمارات و به‌حرێن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى كرده‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پێنج وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى هه‌مان بڕیار بده‌ن