دواى رێككه‌وتنى شنگال له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدڕاڵى عێراق، باڵیۆزى توركیا له عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى عێراق كۆده‌بێته‌وه و داواى هاوكاریى ئه‌منییان لێ ده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ى په‌كه‌كه. جیا له‌مه‌یش بانگهێشتى مسته‌فا كازمى كردووه بۆ ئه‌نكه‌ره، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
ماڵپه‌ڕى تورك پرێس ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فاتح یه‌ڵدز باڵیۆزى توركیا له عێراق له‌گه‌ڵ عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێى هاوكاریی ئه‌منى زیاتریان له نێوان توركیا و عێراق كردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى یه‌ڵدز نییه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌منى له عێراق له‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵكو رۆژى شه‌مووى رابردوویش له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى كۆبووه‌وه و ئه‌وكات بانگهێشتێكى فه‌رمى به مسته‌فا كازمى دا بۆئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌نكه‌ره بكات.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى توركیا دواى رێككه‌وتنى شنگال دێ، كه رۆژى هه‌ینى رابردوو ئه‌نجام درا، به‌پێى یه‌كێك له بڕگه‌كانى ده‌بێت گرووپه چه‌كدارییه‌كان له شاره‌كه بكشێنه‌وه.
یه‌كێك له‌و گرووپانه‌یش په‌كه‌كه‌یه، بۆیه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رۆژى شه‌مووى رابردوو چه‌ند كاتژمێرێك دواى راگه‌یاندنى پێشوازى له رێككه‌وتنه‌كه كرد وهیواى جێبه‌جێكردنى خواست.