ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به نوچه نێت
به بڕیارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پرۆسه‌ى دامه‌زراندن ده‌ستى پێكرد، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش له به‌غدا ده‌ڵێ، ئه‌و دامه‌زراندنه هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمى بڕیارى دامه‌زراندنى گه‌نجانى ده‌رچووى په‌یمانگه و زانكۆ و بێكاره‌كانى داوه، ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان لینكى ماڵپه‌رێكیان”tawtheef.gov.iq” بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له‌وێ پرۆسه‌ى دامه‌زراندنه‌كه ئه‌نجام ده‌درێ.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، دامه‌زراندنه‌كه له كه‌رتى گشتى وكه‌رتى تایبه‌ت ده‌بێ. به‌ڵام روون نییه له‌سه‌ر چ پلانێك دانراوه، چونكه عێراق له قه‌یرانێكى قووڵى ئابووریدایه.
هه‌ندێك له شاره‌زایانى ئابوورى پێشبینى ده‌كه‌ن، مسته‌فا كازمى هه‌ڵه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دووباره بكاته‌وه، له‌وه‌ى بێ پلان خه‌ڵك دابمه‌زرێنێ.
په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ، “ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه، چونكه بڕیارى دامه‌زراندن له ده‌ست هه‌رێم خۆیه‌تى”.
شێروان دووبه‌ردانى په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا ده‌ڵێ، “دیار نییه مه‌به‌ستى كازمى سیاسییه، یان بۆ ره‌زامه‌ندیى شه‌قامه”.
له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت، شێروان گوتیشى، “عێراق ژماره‌یه‌كى زۆر مووچه‌خۆرى هه‌یه، مووچەی فەرمانبەرانی عێراق ساڵانە پەنجا ملیار دۆلارە، جا نازانرێ، چۆن ده‌توانێ به هه‌زاران فه‌رمانبه‌رى تر دابمه‌زرێنێ”.