نوچە: سلێمانی
پەرلەمانتارێكی یەكێتی رایگەیاند، پۆستی سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستانی، مافی یەكێتییە و تا ئێستایش بەهۆی سەرقاڵ بوون بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە ئەو هاوپەیمانێتییە درووست نەكراوە.
دكتۆر بێستون عادل، پەرلەماناری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق وتی “دواکەوتنی پرسی پێکھێنانی ھاوپەیمانێتی فراکسیۆنە کوردییەکان، بەھۆی سەرقاڵبوونی پەرلەمانتارانەوە بوو بە پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراقەوە، بۆیە پێکھێنانی ئەو ھاوپەیمانێتییەو دانانی سەرۆک و بڕیاردەر و وتەبێژەکەی دەکەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزانەوە”.
دكتۆر بێستوون وتیشی “بەپێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن، پۆستی سەرۆکی ھاوپەیمانێتی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت، بەڵام بڕیاردەر و وتەبێژی ھاوپەیمانێتییەکە، بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکان ھەریەکەیان بۆ فراکسیۆنێکی تر دەبێت و بە دانیشتنێکی تایبەت دیاریدەکرێت”.
