عامر عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى پێشووترى گواستنه‌وه‌ى عێراق، له تویتێكدا ئاشكراى كردووه كه رێكخستنێكى سیاسى داناوه و به ناوى “فاو و زاخۆ”.
له تویته‌كه‌دا گوتوویه‌تى، له شه‌شى ئه‌م مانگه داواى تۆماركردنى رێكخستنه‌كه‌ى كردووه به ناوى “فاو زاخۆ”.
عامر عه‌بدولجه‌بار روونى كردووه‌ته‌وه، هۆكارى ئه‌و ناوه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاماژه‌یه‌كه بۆ یه‌كگرتوویى خاكى عێراق له فاوه‌وه تا زاخۆ.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت له روانگه‌یه‌كى “عێراقچێتییه‌وه” ئه‌و ناوه‌ى بۆ حزبه‌كه‌ى داناوه.
پێشتر به‌رپرسانى كۆمسیۆن بۆ نوچه‌نێتیان ئاشكرا كرد بوو، ژماره‌یه‌كى زۆر حزبى نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته داواى تۆماركردنیان كردووه، به‌ڵام هیچ حزبێكى كوردى نوێى تێدا نییه.
