ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت
پهرلهمانتارێكى كورد له عێراق ئاشكراى دهكات، میكانیزمى كازمى بۆ پێدانهوهى پۆستهكان و پڕكردنهوهیان، پشت به ئهنجامى ههڵبژاردنى 2018 دهبهستێ.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە نوچەنێت دەڵێت، کار لەسەر دابەشکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان دەکرێت و کازمی بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پۆستەکان دابەش دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ساڵی 2008ـەوە تاوەکو ئیستا دوو هەزار پۆست بە وەکالەت بەڕێوەدەبردرێن و ئیستاش بەهۆی بڕیارێکی نوێی حکومەت، رێگە نادات پۆستەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و بەتاڵن، پێویستە پڕبکرێنەوە. لەو ژمارەیەش نزیکەی 500 پۆستی باڵا لە هەموو سێکتەرەکان پشکی کوردن لە بەغدا و بەتاڵن.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی بەغدا گوتی، “بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکان و دیاریکردنی ڕێژەی ھەر پێکھاتەیەک لەنێو حکوومەتی عێراق، لە سەردەمی کابینەی عادل عەبدولمەھدی لیژنەیەک پێکھاتبوو، بەڵام بەھۆی ڕەوشی عێراقەوە پڕۆسەکە دواکەوت و ڕاگیرا، بەڵام ئێستا کار لەسەر دابەشکردنەوەی پۆستەکان دەکرێت و کازمی بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو پۆستەکانی نێو حکوومەتەکەی بەسەر پێکھاتەکان و لایەنە سیاسییەکاندا دابەش دەکات”.