لە دهۆك هێرش دەكرێتە سەر رۆژنامەنووسێكی كەناڵی پەیام
نوچە: هەولێر
كاتژمێر یەكی شەوی رابردوو، لە ناو بازاڕی شاری دهۆك، هێرش دەكرێتە سەر رۆژنامەنووسێكی كەناڵی ئاسمانی پەیام و ئازار دەدرێت، سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستانیش دەزگا ئەمنییەكانی ئەو شارە جێی هەڵوەستە لەسەركردنن.
ئەو رۆژنامەنووسە ناوی ئەیهان سەعیدە و بێژەری بەشی بادینی كەناڵی پەیامە، بەو هۆیەشەوە سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند “كەسانێك كەلەنێو بازاڕداو لەشەوی جەژن دا بەو جورئەتەوە بتوانن پەلاماری ڕۆژناژنامەنوسێك بدەن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی بكەن بۆییە دەزگا ئەمنی و حكومییەكانی ئەو شارە جێی هەڵوێستە لەسەركردنە”.
سۆران عومەر وتیشی “داوای لێكۆڵینەوەی جدی دەكەین و لەو پێشێلكارییانە بێدەنگ نابین و ئومێدەكەم بەرپرسیارانە ئەو دەستە تێكدەرە ئاشكرا بكرێت چونكە دەستدرێژی بۆ سەر ڕۆژنامەنوسان بەپێی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 هاوتای دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانبەرێكی حكومەت”.