پێشبینى ده‌كرێ له په‌رله‌مانى ناكۆكییه‌كى توند له‌سه‌ر مووچه دروست بێ، چونكه هه‌ندێك لایه‌ن له‌وانه سوننه و كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مۆڵه‌تى قه‌رزێكى تر به حكوومه‌تى كازمى بدرێت، هه‌ندێكى لایه‌نى تریش دژى قه‌رزكردن ده‌وه‌ستنه‌وه، بۆئه‌وه‌ى تۆڵه له حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب” له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باس له‌و لێكه‌وتانه ده‌كات كه له ئه‌نجامى قه‌رزى دووه‌مى حكوومه‌ت دروست ده‌بێت.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه باس له‌و راگه‌یه‌نراوه كراوه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئابوورى په‌رله‌مانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا روونكراوه‌ته‌وه كه كێشه‌ى دارایى و دابینكردنى مووچه په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانه‌وه نییه و بۆچى حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌كان بخاته‌وه ئه‌ستۆى په‌رله‌مان.
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان هۆشدارییشى داوه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مان ده‌رفه‌تى داوه به حكوومه‌ت قه‌رزێك بكات، ئێستا ماناى چییه كه دووه‌م قه‌رزیش بكات، كه ده‌زانرێ ئه‌مه عێراق له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا به‌ره‌و مایه‌پووچى ده‌بات.
لێكه‌وته‌ى دووه‌میش كه له راپۆرته‌كه باسى لێوه‌كراوه، ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌ى قه‌رزكردنى حكوومه‌ت ده‌بێته كارتێكى سیاسى له دژى مسته‌فا كازمى به‌كارده‌هێنرێت.
راپۆرته‌كه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگره‌كانى كه له كورد و سائیروونن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر قه‌رزى دووه‌میش بدرێ.
كه‌چى هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كانى تر له‌وانه هاوپه‌یمانى فه‌تح ده‌یانه‌وێ كێشه بۆ ئه‌وه دروست بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن قه‌رزه‌كه بكرێت، ئه‌مه‌یش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له مسته‌فا كازمى و حكوومه‌ته‌كه‌ى.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌م ئاراسته‌یه‌دا ته‌نیا نییه به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه نزیكن له ئێران هه‌مان مه‌به‌ستیان هه‌یه و ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌ى نه‌بوونى مووچه له دژى حكوومه‌ت به‌كاربهێنن.