حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى راگه‌یاند، دانیشتنى هه‌ولێر وبه‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى كاتى دواخراوه، به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ئه‌منى و ئابوورییه‌ى به‌غدا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه، دووپاتى ده‌كاته‌وه دانوستاندنى به‌غدا و هه‌ولێر نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو دواخراوه.
ئالى له لێدوانه‌كه‌ى باسى هۆكاره‌كانى كردووه وده‌ڵێ، “به هۆى ئه‌و بارودۆخه‌یه كه به‌غدا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت”.
حه‌سه‌ن ئالى ئاشكرایشى كردووه كه دانوستاندنى بودجه‌ى 2021ى عێراقیش به‌هۆى دۆخه ئابوورییه‌كه‌وه وه‌ستاوه.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ باسى له‌وه كردووه ئه‌و قسانه‌ى حه‌سه‌ن ئالى له كاتێكدا دێ، كه په‌رله‌مانتارێكى پارتى باسى له‌وه كردووه، فشارێكى زۆر له لایه‌ن حزبه عێراقییه‌كانه‌وه هه‌یه بۆئه‌وه‌ى دانوستاندنى نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا بوه‌ستێ و به رێككه‌وتنێكى گشتگیر نه‌كه‌ن.