له كاتێكدا مسته‌فا كازمى به‌ڵێنى به خۆپێشانده‌ران داوه سزاى بكوژانیان بدات، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه دۆسیه‌ى رفاندن وكوشتنى خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به كه‌موكوڕییه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه دۆسیه‌ى تاوانبارانى كوشتن و رفاندنى خۆپێشانده‌ران له له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به ئێمه دراوه راست نییه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى باڵا دۆسیه‌یه‌كى وه‌رگرتووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ى كارگێرییه، به‌ڵام تاوانبارانى دیارى نه‌كردووه، وه‌ك وه‌زیرى به‌رگرى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى باسى كردووه، له دۆسیه‌كه‌دا ناوى ئه‌و ده‌زگا و كه‌سه نه‌هاتووه كه كه‌مته‌رخه‌م بووه”.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م راگه‌یه‌نراوه له كاتێكدایه كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى وه‌ز‌یرانى ئێسته‌ى عێراق له ساڵیادى هه‌ڵگیرسانى ناڕه‌زاییه‌كانى عێراق، به‌ڵێنى به خۆپێشانده‌ران داوه، لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بكات و تاوانباران سزا بدات.