ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پابه‌ند نه‌بێت به به‌ڵێنه‌كانى كه ساڵى رابردوو داویه‌تى، ئه‌وا هێزه‌كانى توركیا هێرشێكى تر بۆ سه‌ر باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا” رۆژئاواى كوردستان” ئه‌نجام ده‌دات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه ده‌كات كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردوویه‌تى. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئه‌وان پابه‌ند نه‌بن به رێككه‌وتنه‌كانیان ئه‌وا ئێمه هێرشێكى تر ده‌كه‌ین” ئه‌ردۆغان باس له‌و رێككه‌وتنه ده‌كات كه له مانگى ئۆكتۆبه‌رى 2019 له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردوویه‌تى و دواتریش رێككه‌وتنێكى تر‌ى له‌سه‌ر هه‌مان ناوچه له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان داوه ناوچه‌كه له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه “مه‌به‌ستى په‌یه‌ده” كه‌چى ئه‌وان پابه‌ند نه‌بوو.
ساڵى رابردوو تشرینى یه‌كه‌م”ئۆكتۆبه‌رى”ى 2019 توركیا هێرشى كرده سه‌ر گرێسپى وسه‌رێكانى داگیرى كردن و دواى هه‌شت رۆژ ئه‌مریكا رێككه‌وتنى كرد و دواتریش رووسیا رێككه‌وتنێكى تر‌ى له‌گه‌ڵ توركیا كرد.
به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه هێزه كوردییه‌كان له سنوورى توركیا دوور خرانه‌وه.