وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل به بۆنه‌ى رۆژى نیشتمانى عێراق، په‌یامێك بۆ عێراقییه‌كان ده‌نێرێ و هیواى ئه‌وه ده‌خوازێ جارێكى تر عێراق بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شى لێبورده‌یى و فره‌ئاینى و كولتووریى.
له په‌یجى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل، په‌یامێكى كورتى به بۆنه‌ى رۆژى نیشتمانى عێراق ئاراسته‌ى گه‌لى عێراق كردووه و تێیدا ده‌ڵێ، “به بۆنه‌ى جه‌ژنى نیشتمانى عێراق گه‌رمترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى عێراق ده‌كه‌ین. هیوامان وایه عێراق بۆ باوه‌شى فره‌یى و لێبورده‌یى و فره‌یى ئاینى و كولتوورى بگرێته‌وه، له‌سه‌ر رێبازى شا فه‌یسه‌ڵى یه‌كه‌م بێت، خوا لێى خۆش بێت”.
هاوكات په‌یجه‌كانى ئیسرائیل له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راپرسییه‌كیان كردووه و پرسیارى ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌نده پێشبینى ده‌كرێ عێراق په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى بكاته‌وه. له‌م كارانه‌یش تێبینى ده‌كرێ كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ خۆى له عێراق نزیك بكاته‌وه.
له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌ر یه‌كه له به‌حرێن و ئیمارات په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایى كرده‌ه‌وه و به‌رپرسانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌ڵێن پێنج وڵاتى تر‌ى عه‌ره‌بى به‌نیازن هه‌مان هه‌نگاو بنێن.
