دوو په‌رله‌مانتارى عێراقى نوێترین لێدوانیان له‌سه‌ر دابه‌شكردنى مووچه داوه و یه‌كێكیان ده‌ڵێ، وه‌زیرى دارایى عێراق ده‌توانێ چاره‌ى مووچه بدۆزێته‌وه و ئه‌ویتریش ده‌ڵێ، داهاتى مانگى رابردوو نه‌وت زۆر له پاره‌ى مووچه زیاتره به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق به ئه‌نقه‌ست دابه‌شى ناكات.
ئه‌حمه‌د سه‌فار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ، “دواكه‌وتنى مووچه به‌مشێوه‌یه شه‌رمه‌زاریى بۆ حكوومه‌ت دروست كردووه، وه‌زیرى دارایى ده‌توانێ چاره‌ى بكات، شێوازێك هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه یه‌ده‌گى بانك به‌كاربهێنێ”.
سه‌فار باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێ ئه‌وا هه‌فته‌یه‌ك تا 10 رۆژى تریش مووچه دابه‌ش ناكرێت.
له هه‌مان ماڵپه‌ڕى لێدوانى صادق سلێتى په‌رله‌مانتارى سائیروون بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، حكوومه‌ت به ئه‌نقه‌ست مووچه دابه‌ش ناكات، بۆئه‌وه‌ى قه‌رزى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ست بكه‌وێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وه‌ك به‌ڵگه بۆ قسه‌كانى ده‌ڵێ، داهاتى مانگى رابردووى نه‌وت سێ تریلۆن و 800 ملیار دیناره، كه‌چى مووچه‌ى سه‌رانسه‌رى عێراقى له مانگێكدا سێ تریلیۆن و 600 ملیار دیناره، واته پارى داهاتى نه‌وت زۆر له‌وه زیاتره كه بۆ مووچه خه‌رج ده‌كرێ.
به‌هۆى دواكه‌وتنى ئه‌و 320 ملیار دیناره بڕیاره له به‌غداوه بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ره‌وانه بكرێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش دواكه‌وتووه.