به بۆنه‌ى ساڵیادى هه‌ڵگیرسانى ناڕه‌زاییه‌كانى عێراق، موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و چوار داواكاریى له حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا چوار داواكاریى له حكوومه‌ت ده‌كات، بۆ به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كانیش حه‌وت ئامۆژگاریى به خۆپێشانده‌ران ده‌دات.
موقته‌دا سه‌در به چوار خاڵ داواكارییه‌كانى دیاركردووه كه بریتین له :هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تگوزاریى بۆ هاووڵاتیان، سزادانى گه‌نده‌ڵكاران، له‌گه‌ڵ سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له 2016 وه خۆپێشانده‌ران ده‌كوژن.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كانیش، سه‌در حه‌وت ئامۆژگاریى به خۆپێشانده‌ران ده‌دات وله‌وانه: پابه‌ندبن به ئاشته‌وایى، پابه‌ند بن به شه‌رع و دابونه‌ریت، ئاشته‌وایى ناوخۆ و ته‌ندروستى بپارێزن، هێرشنه‌كردنه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و پشتنه‌به‌ستن به ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه.
له یه‌كى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019 خۆپێشاندانێكى سه‌رتاسه‌رى له عێراق هه‌ڵگیرسا و هێزه‌كانى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به هێز رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا 700 كه‌س كوژرا و نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌سیش له خۆپێشانده‌ران بریندار بوون.