جنین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوێنێ دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق كردووه و به‌م هۆكاره رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توندى جه‌ماوه‌ریى بووه‌ته‌وه و دواجاریش په‌یامێكى “ناڕۆشن”ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پلاسخارت دیدارێكى له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داوى سه‌ركرده له حزبوڵاى عێراقى ئه‌نجامدا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكان رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند بووه‌وه.
چونكه محه‌مه‌داوى به‌رپرسى میلیشیایه‌كه به كوشتنى خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار كراوه و له لایه‌ن ئه‌مریكایشه‌وه به تیرۆریست ناسراوه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له‌دژ هه‌ڵسا، پلاسخارت په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕى حوڕه په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت به “ناڕۆشن” وه‌سف ده‌كات.
پلاسخارت ده‌ڵێ، “بێلایه‌نیى و سه‌ربه‌خۆیى له كڕۆكى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه ئێمه له‌گه‌ڵ گرووپێكى فراوان خاوه‌ن بڕیار كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنى ئاشتى، كارمان له عێراق جیا نییه، گفتوگۆ تاكه چاره‌یه”.