ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وزارى تایبه‌ت به ئاسایشى عێراق، به سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان كۆبووه‌وه و له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رميدا باس له هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێ به رێكارییه‌كى توند وه‌ڵامى ئه‌و كاره دوژمنكارییه بدرێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كانى تایبه‌ت به ئاسایش وبه‌رگريى له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تى مسه‌فا كازمى كۆبوونه‌وه و له‌راگه‌یه‌نراوێكدا كه به ناوى نووسینگه‌ى كازمى بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووپات له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كرێته‌وه كه شه‌وى رابردوو كرایه سه‌ر هه‌ولێر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “ئه‌و هێرشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئاسایشى نیشتمانى و كۆمه‌ڵایه‌تى، بۆیه ده‌بێت كۆششى ئاسایش زیاد بێت بۆ راونانى ئه‌و كه‌سانه”.
دوێنێ دواى هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كیان ئه‌نجام دا و دووپاتیان له‌سه‌ر سزادانى تاوانباران كره‌وه.