ئەسعەد مورادی: تایبەت بە نوچەنێت
هه‌رچه‌نده لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى كه گومانى لێ ده‌كرێت له پشت هێرشه‌كانى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر بێت، خۆى به لیواى شه‌به‌ك ده‌ناسێنێ، كه‌چى به‌رپرسێكى پارتى ده‌ڵێ، “ئه‌وان ئاژاوه‌گێڕن و نوێنه‌رایه‌تى شه‌به‌ك ناكه‌ن”.
شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرا، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایان كرد ئه‌و مووشه‌كانه له ناوچه‌یه‌كى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئاراسته‌ى هه‌ولێر كراون، كه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى تێیدا ده‌سه‌ڵاتداره.
ئه‌و لیوایه له ساڵى 2014 دروست بووه و ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ، سه‌ر به رێكخراوى به‌دره، كه عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. هه‌رچه‌نده خۆیان ناوناوه لیواى 30 شه‌به‌ك، به‌ڵام چاودێران وشاره‌زایانى ناوچه‌كه ده‌ڵێن، ئه‌و لیوایه‌ى حه‌شد نوێنه‌رایه‌تى شه‌به‌كه‌كان ناكات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی ١٤-ی پارتی لە موسڵ، گوتى، “ئەو لیوایەی شەبەک خۆی سەپاندووە و نوێنەرایەتی شەبەک ناکات، بەڵكو پارتى نوێنەرایەتی شەبەک دەکات لە ناوچەکە”
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، شەبەک لە مێژووی خەباتی کوردی روڵی بەرچاویان بینیوە و لەگەڵ ئەو هێزە نییە بە ناوی حەشدی شەبەک ئازاری خەڵک دەدات و مایەی شەڕ وئاژاوەیە لە ناوچەکە.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سه‌عید مه‌موزینى، ژماره‌ى لیواى 30 نزیكه‌ى سێ بۆ چوار هەزار کەس دەبێت، زۆرى ئەو ژمارەیەش بە هۆی بێکارییەوەیه و هه‌ندێك له گه‌نجان بۆ وەرگرتنی مووچه له‌گه‌ڵى دان.
به‌رپرسى لیواكه ناوى وه‌عد قه‌دۆیه و براى په‌رله‌مانتار حونێن قه‌دۆیه، سه‌باره‌ت كه هه‌میشه ئه‌مه‌شیان له لێدوانه‌كانى دژایه‌تى كورد ده‌كات. سه‌عید مه‌موزینى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات له 2003 حونێن ویستوویه‌تى له پارتى نزیك بێته‌وه و دیدارى له‌گه‌ڵ سه‌عید هه‌بووه و گوتوویه‌تى شه‌به‌ك كوردن. دواتر به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه له پارتى دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
مه‌موزینى باس له‌وه‌یش ده‌كات جارێ نایه‌وێ هۆكاره‌كانى دژایه‌تى قه‌دۆ بۆ كورد ئاشكرا بكات، به‌ڵام ئێستا قه‌دۆ وایلێهاتووه له په‌رله‌مان ده‌ڵێ شه‌به‌ك كورد نیین.
چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر لیواى 30ى حه‌شد و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى:
-لیوایه‌كه له ساڵى 2014 بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دروست بووه-
-سه‌ر به رێكخراوى به‌دره.
-سه‌ركرده‌ى لیواكه ناوى وه‌عد قه‌دۆیه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
-لیواى 30 له 1500 چه‌كدار پێكهاتووه
-زۆربه‌یان شه‌به‌كن
-به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى: دزى، كوشتن، رفاندن، تێكدانى ئاسایش، دروستكردنى دووبه‌ره‌كى نێو پێكهاته‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌ركرده‌كانى سوننه و مه‌سیحى، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ده‌زگاكان، تاڵانكردن و دزینى نه‌وت، تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
وه‌عد قه‌دۆ به‌رپرسى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى:
له دایكبووى به‌عشیقه‌یه و به ره‌چه‌ڵه‌ك شه‌به‌كه
به ئه‌بوجه‌عفه‌ر شه‌به‌كى ده‌ناسرێ
ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌یه
له ساڵى 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى داناوه
براى په‌رله‌مانتار حه‌نین قه‌دۆیه، كه ئه‌ویش هه‌میشه له لێدوانه‌كه‌ى دژایه‌تى كورد ده‌دات
وه‌عد قه‌دۆ له لیستى سزادراوه‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكایه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشیلكاریى مافى مرۆڤى كردووه و كار بۆ به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كات
به چه‌ندان تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێ وه‌ك: دزی، كوشتن، هه‌ڕه‌شه‌كردن له په‌رله‌مانتاران، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى موڵك و ماڵى خه‌ڵَك له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، هێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانى حكوومه‌تى عێرا قله مووسڵ.
هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.