شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌رچه‌نده دوو هه‌فته‌یه ئاستى گرژییه‌كان له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا لایه‌نێكى سوننه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوانه‌ى دوایى هاتووه‌ته‌ده‌نگ و ره‌خنه‌ى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گرتووه، ئه‌وانیتر بێده‌نگن. سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یش ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌وان له رووداوه‌كان بێده‌نگ بووبن.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ى بارودۆخى ئه‌منى عێراق ته‌واو تێكچووه به‌هۆى ئه‌و هه‌ڕه‌شه و هێرشانه‌ى له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كرێ، كه‌چى پێكهاته‌ى سوننه كه یه‌كێكه له سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عێراق له ئاست ئه‌و رووداوانه بێده‌نگ بووه وهیچ لایه‌نێكیان به بڵاوكراوه و به‌یاننامه‌یش هه‌ڵوێستیان نه‌بووه.
ئه‌وان كه پێشتر له دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا بوون، ئێستا بۆچوونیان گۆِاوه، داواى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و به سه‌قامگیریى عێراقى ده‌زانن به تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه زۆرینه‌ى سوننه‌ن. به بڕواى چاودێرانى سیاسى گۆڕینى بۆچوونى سوننه‌كان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌مریكا كارێكى ئه‌رێنییه به‌ڵام بێده‌نگبوونیان نه‌رێنییه.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ته‌نیا هاوپه‌یمانى قیواى عێراقى به به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه قسه‌ى كردووه و ره‌خنه‌ى توندى له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گرتووه، قیواى عێراقى له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ.
حامد موتڵه‌گ كه سه‌ركرده‌یه‌كى سوننه‌یه له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت، ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه سوننه‌كان له رووداوه‌كان بێده‌نگ بووبن.
حامد موتڵه‌گ گوتى، “ئێمە وەك پێكهاتەی سوننە و پێكهاتەكانی دیكە كورد و شیعە و لەناو هەمو پێكهاتەكان ناكۆكی سیاسیمان هەیە، بەڵام لەم بارودۆخە هەمو پێكهاتەكان بە كورد و سوننە و شیعەوە یەك هەڵوێستین بەرامبەر ئەو ئاڵۆزی و رووداوانەی لە عێراق روو ده‌ده‌ن”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى سوننه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ى ئه‌م دواییه حامد موتڵه‌گ بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد، عێراق به فه‌رمى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردووه كه نابێ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوانیان هه‌بێ، بۆیه ده‌بێت كورد و سوننه و شیعه‌كانیش پابه‌ند بن به‌م رێككه‌وتنه‌وه.
موتڵه‌گ ده‌شڵێ له هه‌ر شوێنێكى عێراق شه‌ڕ و ناكۆكى هه‌بێت ئه‌وا كاریگه‌رى به‌سه‌ر شوێنه‌كانى تریش ده‌بێت، بۆیه ئێمه له ئاست گرژییه‌كان بێده‌نگ نابین و ئه‌گه‌ر بڵێن بێده‌نگ ئه‌وا لێكدانه‌وه‌یه‌كى هه‌له‌یه.