لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى كه به هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار ده‌كرێ، هه‌وڵ ده‌دات تۆمه‌ته‌كه له خۆى دوور بخاته‌وه و ده‌ڵێ، ئێمه به ته‌نیا له‌و ناوچه‌یه نیین و ئامانج له‌و هێرشه ناوزڕاندنى ئێمه‌یه.
شه‌وى رابردوو شه‌ش مووشه‌ك ئاراسته‌ى هه‌ولێر كران، بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكیان هه‌بێت له چه‌ند گوندێكى نزیك هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم و ده‌زگاى دژه تیرۆر هه‌ر زوو وێنه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبیله‌یان بڵاوكرده‌وه كه له هێرشه‌كه به‌كارهاتبوو، له راگه‌یه‌نراوه‌كیان گووتیان ئه‌م ناوچه‌یه‌ى هێرشه‌كه‌ى لێكراوه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌سه‌ڵاتى لێ هه‌یه.
ئه‌مه‌یش به تۆمه‌تباركردنى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌و هێزه‌ى حه‌شدى شه‌عبى لێكدرایه‌وه.
لیواى حه‌شدى شه‌عبى له شه‌وى رابردوو دوو روونكردنه‌وه‌ى داوه، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن گوته‌بێژه‌كه‌یه‌تى كه گوتوویه‌تى ئێمه ته‌نیا له ناوچه‌كه نیین و هێزه عێراقییه‌كانیش له‌و ناوچه‌یه‌ن.
دواتریش ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌ى كردووه، به تیرۆر ناوى بردووه، گوتوویه‌تى ئامانجى سه‌ره‌كى تێكدانى سه‌قامگیریى ناوچه‌كه و ناوزڕاندنى ئێمه‌یه.
لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى:
- لیوایه‌كه له ساڵى 2014 بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دروست بووه
- سه‌ر به رێكخراوى به‌دره.
-سه‌ركرده‌ى لیواكه ناوى وه‌عد قه‌دۆیه، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
-لیواى 30 له 1500 چه‌كدار پێكهاتووه - زۆربه‌یان شه‌به‌كن
-به ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانى: دزى، كوشتن، رفاندن، تێكدانى ئاسایش، دروستكردنى دووبه‌ره‌كى نێو پێكهاته‌كان، هه‌ڕه‌شه‌كردن له سه‌ركرده‌كانى سوننه و مه‌سیحى، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ده‌زگاكان، تاڵانكردن و دزینى نه‌وت، تۆمه‌تبار ده‌كرێن.