شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
له كاتێكدا عێراق رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى ئه‌منى ده‌بێته‌وه، لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر داواى خۆیان سوورن و ده‌ڵێن ده‌بێ ئه‌مریكا هێزه‌كانى بكێشێته‌وه.
دوو به‌رپرسى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا وهاوپه‌یمانى نه‌سڕ له لێدوانه‌كانیان بۆ نوچه نێت ده‌ڵێن ئه‌مریكا پێشێلى سه‌ره‌وه‌ریى عێراقى كردووه، بۆیه ده‌بێت هێزه‌كانى بكێشێته‌وه.
ئایات موزه‌فه‌ر گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نه‌سر كه ئه‌م هاوپه‌یمانییه له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت، باسى له‌وه كرد، كه ده‌بێت هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر خاكى خۆى ململانێیه‌كانى خۆى به‌ڕێوه ببات.
ئایات ده‌ڵێ، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وام بێ ئه‌وا ئێمه له‌سه‌ر خاكى عێراق وه‌ڵاممان ده‌بێت، ئه‌ى ئه‌مه پێشێلكردنى سه‌روه‌رى عێراق نییه، بۆیه ده‌بێت ئه‌وان بكشێنه‌وه”.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت محه‌مه‌د سه‌هیود سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێ، “داواى ئێمه ئه‌وه‌یه ده‌بێت ئه‌مریكا بكشێته‌وه”.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا باسى له‌وه كرد جگه له‌هێزه‌كان، باڵیۆزخانه‌یش پێشیلكاریى كردووه و مه‌رجه دیپلۆماسییه‌كانى له‌ده‌ست داوه.