ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م باڵیۆز و نوێنه‌رانى وڵاتان له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه و دواتر به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه و دووپاتیان له‌سه‌ر هاوكاريى عێراق كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك باڵوێز و نوێنه‌رى وڵاتان له‌گه‌ڵ كازمى كۆبوونه‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، نوێنه‌ر و باڵیۆزى ئه‌م وڵاتانه ئاماده بوون، ئوسترالیا، كرواتیا، میسر، یه‌كێتى ئه‌وروپا، فنله‌ندا، ئه‌ڵمانیا، یۆنان، ئیتاڵیا، ژاپۆن، ئوردن، به‌حرێن، سعوودیه، كوێت، هۆله‌ندا، نه‌رویج، پۆله‌ندا، كوریا، سڕبیا، ئیسپانیا، سوید، توركیا، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا، یه‌مه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، “له میانه‌ى دیداره‌كه‌مان، نیگه‌رانى خۆمان ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى ده‌كرێنه سه‌ر دامه‌زراوه دیپلۆماتییه‌كان له عێراق، بۆشمان ده‌ركه‌وتوو ئه‌مه ته‌نیا باڵیۆزخانه‌كان رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ناكاته‌وه، به‌ڵكو خودى عێراقییه‌كانیش”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه هاتووه ئه‌و باڵیۆزخانانه پێشوازى له‌و رێكارییانه ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تى كازمى كردوویه‌تى، هه‌روه‌ها پاڵپشتى خۆیان بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ى دووپات ده‌كه‌نه‌وه و خۆیان به “دۆست” ناو ده‌به‌ن.