گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رایگه‌یاند، داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه نییه و ئه‌ركى ئه‌وان ته‌نیا به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه.
واین ماروتۆ گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكرده‌وه رایگه‌یاند، “هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆى په‌یوه‌ندى به شه‌ڕى داعش هه‌یه و هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات بۆ ڕاونانى تیرۆریستان”.
سه‌باره‌ت به داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا كه چه‌ند رۆژێكه باس ده‌كرێ، واین مارۆتۆ گوتى، “ناتوانم هیچ شتێك له‌باره‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا بڵێم، داده‌خرێ یان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه له چوارچێوه‌ى ئه‌ركه‌كانى ئێمه نییه، ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئێمه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، راوێژدانه به هێزه عێراقییه‌كان”.
دووپاتیشى كرده‌وه هه‌ر له‌و كاته‌ى داعش له عێراق و سووریا ده‌ركه‌وتووه تا ئێستا، شه‌ڕى داعش ئه‌ركى سه‌ره‌كى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه.