حكوومه‌تى عێراق به‌ یه‌كجاریى واز له‌ بودجه‌ى 2020 ده‌هێنێ

0

دواى ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى یاساى بودجه‌ى ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرد و جارێكى تر به‌ بیانووى گۆڕانكاریى كێشایه‌وه‌، حكوومه‌تى عێراق به‌ یه‌كجاریى واز له‌ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌هێنێ.

ناجى ره‌دیس ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئاشكرا كردووه‌، حكوومه‌تى به‌ یه‌كجاریى واز له‌ ئاماده‌كردنى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2020 ده‌هێنێ.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ گوتوویه‌تى، “تێڕوانینى حكوومه‌ت بۆ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2020 چه‌ندان جار گۆڕاوه‌ و به‌ره‌و ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌چێت، به‌هۆى كورتهێنانێكى زۆر و نه‌دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى دارایى نوێ”.

بڕیار بوو حكوومه‌تى عێراق بۆ سێ مانگى داهاتوو پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ئه‌مساڵ ئاماده‌ بكات، هه‌فته‌ى رابردوو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانیشى كرد، كه‌چى له‌ 22ى ئه‌م مانگه‌ به‌ بیانووى گۆڕانكاریى به‌ نووسراوێكى فه‌رمى بودجه‌كه‌ى كێشایه‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com