سه‌رچاوه عێراقییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیان ئاشكرا كردووه، بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام عێراق هه‌وڵ ده‌دات له داخستنه‌كه پاشگه‌زى بكاته‌وه، بۆیه قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا زانیارى نوێى له‌سه‌ر بڕیارى داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاى له به‌غدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له عێراقه‌وه به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێن، بڕیارى داخستنه‌كه له لایه‌ن ئه‌مریكا یه‌كلاكراوه‌ته‌وه و داده‌خرێ به‌ڵام عێراق هه‌وڵ ده‌دات پاشگه‌زى بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و هه‌وڵانه‌ى عێراق ئه‌وه‌یه قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق دوێنێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ماسیۆ تۆله‌رى باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق و ستیفن هیكى باڵیوزى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق كۆبووه‌ته‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى ئه‌مریكا و عێراق كردووه‌ته‌وه.
نازانرێ ئه‌عره‌جى به‌ڵێنى چى به ئه‌مریكا و به‌ریتانیا داوه بۆئه‌وه‌ى دڵنیایان بكاته‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكراى كردووه، ئه‌مریكا لیستێكى به ناوى 40 سه‌ركرده‌ى میلیشیاكانى به عێراق داوه كه بڕیاره سزایان بدات.