موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وپاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون له عێراق، له تویتێكدا ده‌ڵێ، “هه‌ندێك لایه‌نى گومان‌لێكراو هه‌ن، عێراق به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆ و مه‌زهه‌بى ده‌به‌ن”.
شه‌وى رابردوو موقته‌دا سه‌در تویته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “چه‌ند لایه‌نێكى گومان‌لێكراو هه‌ن بارودۆخه‌كه تێكده‌ده‌ن و ئاسایش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
سه‌در داوا له ته‌واوى لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كات، به عه‌قڵه‌وه بڕیار بده‌ن و به‌ره‌و هیچ كارێك نه‌ڕۆن كه وڵات به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆى شیعى- شیعى و تایفه‌گه‌رى بچێت”.
له كۆتایى په‌یامه‌كه‌یشى ده‌ڵێ، “بزانن رشتنى خوێنى كه‌سێكى عێراقى له‌لایه‌ن عێراقییه‌كى تر حه‌رامه”.
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا موقته‌دا سه‌در چه‌ند په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به راشكاوى له په‌یامێكدا هێرشى كرده سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، به رفاندن و تیرۆر تۆمه‌تبارى كردن.