هه‌ناره قادر : ده‌پێم بڵێ
ده‌پێم بڵێ
كه‌ی ده‌توانم
له‌سایه‌تدا
وه‌كو ئه‌وسا وچانێك ده‌م
كه لێوم نا به‌لێوته‌وه
ئیتر هه‌رگیز
به‌ری نه‌ده‌م
من ته‌نها
ماچ ده‌هۆنمه‌وه
ئه‌ویش وه‌فای خۆشه‌ویستی
وه‌كو هه‌نگێك
لێت ده‌ئاڵێم
چونكه ده‌زانم پێویستی
یه‌كه‌م نیگا
شه‌یدای
چاوه‌كانت بووم و
تروسكایی
ئه‌وینی تۆ
خۆشی خسته
سه‌ر لێوانم
ئێستاش
تامه‌زرۆی ئه‌و ساته‌م
له‌یه‌كه‌م
وانه‌ی ئه‌ویندا
له‌باوه‌شت
ئه‌لف و بێی ئیشقت
بخوێنم
تاببیه‌وه نیشتمانم ..