ساڵى رابردوو ئه‌مریكا داواى له عێراق كرد 67 گرووپى میلیشیاى شیعه سڕ بكات، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى عێراق كۆمه‌ڵێك بڕیارى ده‌ركرد كه‌چى هیچ یه‌كێكى له‌مانه سڕ نه‌كردووه، ئێستا ئه‌مریكا له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه سه‌رنجى به‌لاى چه‌ند گرووپێكه كه ژماره‌یان ناگات به 10، ئه‌مانه‌یش ئه‌و میلیشیانه‌ن كه به هێرشكردنه‌سه‌ر باره‌گاكانى ئه‌مریكا وشانده دیپلۆماسییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا جارێكى تر هۆشداریى داوه‌ته عێراق و داواى وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه‌ى لێكردووه، كه له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌كرێنه‌سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى له عێراق. له دوایین هه‌ڵوێستى عێراقیش لیژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى پێكهێناوه بۆئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه بكات وئه‌و میلیشیایانه ئاشكرا بكات.
كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو هه‌ر یه‌كه له موقته‌دا سه‌در و هادى عامرى سه‌رزه‌نشتى ئه‌و هێرشانه‌یان كرد كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بیانییه‌كان، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى بێ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ى شیعه هه‌ردووكیان خاوه‌ن میلیشیان “سه‌رایاى سه‌لام” و “فه‌تح” جیا له‌وان چه‌ندان گرووپى تر، خۆیان له‌وه به دوور ده‌گرن هێرشیان كردبێته سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا، به‌ڵام به‌گوێره‌ى چاودێرانى سیاسى چه‌ند گرووپێك هه‌ن كه ده‌ستیان له هێرشه‌كان هه‌یه و راسته‌وخۆ سه‌ربه ئێرانن. پێشتریش له راپۆرته‌كانى ئه‌مریكا ناویان هاتووه:
میلیشیاكانیش ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م: عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، كه له لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
دووه‌م: كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا ، سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى شاراوه‌یه، ئاشكرا نه‌كراوه.
سێیه‌م: بزووتنه‌وه‌ى نوجه‌با، ئه‌كره‌م كه‌عبى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
چواره‌م: لیوا ئه‌بوفه‌زل عه‌باس، ئه‌وس خه‌فاجى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
پێنجه‌م: بزووتنه‌وه‌ى ئه‌نساروڵاى ئه‌وفیا، حه‌یده‌ر غه‌راوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
چه‌ندان گرووپى تری بچووكتریش دێن كه پێشتر له‌لایه‌ن كۆنگرێس و حكوومه‌تى ئه‌مریكا داواى سڕكردنیان كراوه، له‌وانه كه‌تیبه‌كانى ئیمام عه‌لى، سه‌ید شوهه‌دا، سه‌رایا عاشوورا.