شوان شەفیق : ‌ڕووتبوونەوەی من و ئەستێرە

0

 

شوان شەفیق : ‌ڕووتبوونەوەی من و ئەستێرە 10543811_317100148451849_452692512_n

‌بەدایکم دەڵێم بەرگەکانم بسووتێنێت
پێخەفەکەم فڕێ بدات
ژوورەکەم چۆڵ بکات
راهاتووم لە ئامێزی نەهامەتیدا بنووم
لە خەونمدا
یەکەم کارم
هەڵگرتنی پەیژەی بەختبوو
دەرۆیشتم پلە بە پلە بە بەد بەختیدا سەردەکەوتم
نەوەستام تا گەیشتمە ئاسمان 
پەردەی شەرمیم لە شەوی گواستنەوەیدا دڕان
‌پەلی ئەستێرەیەکم گرت و گەڕامەوە
‌  کەوتینە ڕێ بەبێ وەستان
‌بۆ شەقام و کۆڵانەکان
 بۆ لای بادە و مەیخانەکان
تا پشوویەك بدەین
‌  بوتڵێك شەراب بخۆینەوە
‌تا هێندە مەست بین
هاودەمەکانی دوێنێ نەناسینەوە
 بێزارییەك یەخەی گرتووین
پەلکێشی مەلەکردنی کردووین
مەلەکردن لە ئاودا نا
لە سرووشتدا ئارام دەبینەوە
‌با تەڕ بین پاکبینەوە
شەستە باران بمان شواتەوە
پاشان دەچینە دارستانێك
توێکڵی درەختەکان فڕێ دەدەین
لقەکان بێ گەڵا دەکەین
دەم بۆ میوەکان دەبەین
چێژ لە تامیان وەردەگرین
دەخوازین توکێڵی هەموویان لێبکەینەوە
ئینجا ژیان دەست پێبکەینەوە
‌کە بە ڕووتی هاتبین بۆ قوماش بئاڵێنین لە گیانمانەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com