بڕیار بوو لیوا محه‌مه‌د باقرى سوپاسالارى ئێران سه‌ردانى عێراق بكات و كه‌چى دواتر بریكارێكى له شوێنى خۆى ناردووه، میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن باقرى له‌وه ترساوه وه‌ك قاسم سوله‌یمانى هێرشى بكرێته سه‌ر كه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ له به‌غدا كوژرا.
ماڵپه‌ڕى ئیلاف كه ماڵپه‌رێكى عه‌ره‌بى ناسراوه و له له‌نده‌نه‌وه بابه‌ته‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، له راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه‌ى كردووه، ئایا له ترسى كوشتن باقرى له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه؟ ئیلاف ده‌ڵێ نه‌هاتنى باقرى بۆ عێراق گومانێكى زۆرى دروست كردووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ سه‌رچاوه‌ى گومانه‌كه‌یش میدیاكانى ئێران بووه، چونكه رۆژى شه‌موو ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى ئێران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لیوا محه‌مه‌د باقرى سوپاسالارى ئێران سه‌ردانى عێرق ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ردانى عێراق بكات.
كه‌چى دواتر كه‌ناڵى “العالم”ى ئێرانى گوتوویه‌تى، هیچ سه‌ردانێك له كارنامه‌ى سوپاسالار نییه، به‌ڵكو قه‌دیر نیزامى بریكارى سه‌ردانى عێراق ده‌كات و ئه‌مڕۆیش نیزامى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا لێكدانه‌وه‌ى ئه‌وه كراوه له‌وانه‌یه یه‌كێك له هۆكاره‌كان ترسى كوشتن بێت، چونكه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه له‌مه‌ودوا به توندى وه‌ڵامى هێرشى میلیشیاكان ده‌داته‌وه.