بارزانی داوا لە مسوڵمانان دەكات سوكایەتی بەمەزارە پیرۆزەكان قبوڵ نەكەن

0

dddبارزانی داوا لە مسوڵمانان دەكات سوكایەتی بە مەزارە پیرۆزەكان قبوڵ نەكەن

نوچە: هەولێر

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و داوا لە مسوڵمانان دەكات، كە سوكایەتی بە شوێنە پیرۆزەكان و مەزارگەكان قبوڵ نەكەن.
بارزانی لە پەیامەكەیدا دەڵێت “لەدوای ڕوواوەكانی كەوتنی شاری موسڵ‌و كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەیەكی زۆری پارێزگاكانی موسڵ‌و سەڵاحەدین لەلایەن چەكدارە تیرۆریستەكان‌و ئاوارەبوونی سەدانهەزار هاووڵاتی‌و دانیشتوانی ئەم ناوچانە ئێستا لەنێوبردن‌و تەقاندنەوەی مەزرارگەو شوێنە پیرۆزەكانی خەڵك لەشاری موسڵ دەستیپێكردووە”، هەوەرها دەڵێت “ئومێدەوارم موسلمانانی ڕاستەقینە ئەم سووكایەتییە گەورەیە قبووڵنەكەن‌و دەبێت تیرۆریستان باجی ئەم تاوانە گەورەیەیان بدەن”.
بارزانی دەیسڵێت “ڕەفتاری لەمشێوەیەی چەكدارە تیرۆریستەكان دژی هەموو ڕەوشت‌و بنەماو بەهایەكی ئاسمانی‌و ئینسانییەو توراسی مێژوویی ئەم شارەو باری دیموگرافی ناوچەكە دەكاتە ئامانج”.
بارزانی بە توندی ئیدانەی تەقاندنەوەی مەزارگە پیرۆزەكانی كردووە و دەڵێت “زۆر بەتوندی ئیدانەی تەقاندنەوەی مەزارگەی پێغەمبەرو پیاوچاك‌و شوێنە پیرۆزەكان‌و ئەم ڕەفتارە نامەدەنی‌و بەدڕەوشتییە دەكەین كە چەكدارە تیرۆریستەكان لەدژی ئایینە ئاسمانییەكان‌و كولتوور‌و مێژوو و پیرۆزییەكانی خەڵك ئەنجامی دەدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com