له دوایین هه‌وڵى سوننه‌كان بۆ یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى وه‌قفى سوننى، شه‌ش ناویان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌رز كردووه‌ته‌وه، تا یه‌كێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى ده‌زگاكه كاندید بكات كه ماوه‌ى ساڵێكه ململانێى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌ش ناو به مسته‌فا كازمى دراوه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێكیان بكات به سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سوننى، ئه‌وانیش بریتین له: عامر جه‌نابى، نوورى دلێمى، زیاد سومه‌یدعى، ئیدریس جحێشى، یه‌حیا محه‌مه‌دى، خالد مه‌فره‌جى.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ناوانه له‌لایه‌ن كۆڕبه‌ندى فیقهى ئه‌هلى سوننه دیاركراون.
ماوه‌ى ساڵێكه سوننه‌كان كێشه‌یان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى دیوانى وه‌قفى سوننى هه‌یه، كه ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆیه و سه‌رۆكه‌كه‌ى پله‌ى وه‌زیرى هه‌یه. ئه‌مه‌یش عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ناچار كرد كه‌سێك به وه‌كاله‌ت له سه‌رۆكایه‌تى وه‌قف دابنێ.
پێشتر راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان گوتوویانه ئیخوان موسلمین “حزبى ئیسلامى عێراق” ده‌یه‌وێ خۆى به‌سه‌ر ده‌زگاكه بسه‌پێنێ، كه داهاته‌كه‌ى ساڵانه زیاتر له دوو ملیار دۆلاره.