وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستى موقته‌دا سه‌در له دژى میلیشیاكان، گرووپێكى نوێ راده‌گه‌یه‌نرێ گوایه له ره‌وتى سه‌در جیابووه‌ته‌وه و له دژى هه‌ڵوێسته‌كانى رێبه‌ره‌كه‌ى وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ره‌وته‌كه‌یش ئه‌م كاره به پیلانگێڕى ده‌زانن.
گرووپێكى نوێى میلیشیا به ناوى “كریم درعم” خۆى راگه‌یاندووه و گوایه له ره‌وتى سه‌در جیابووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در دژایه‌تى خۆى بۆ ئه‌و میلیشیایانه راگه‌یاندووه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شانده بیانییه‌كان.
گرووپه‌كه له راگه‌یه‌نراوێك دووپات له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بانگه‌وازه‌یه كه موقته‌دا رۆژى پێنجشه‌م بڵاوى كرده‌وه.
ناوى گرووپه‌كه‌یش به ناوى سه‌ركرده‌یه‌كى پێشووى ره‌وتى سه‌در ناونراوه “كریم درعم” كه له ساڵى 2004 له شه‌ڕى نێوان میلیشیاكانى سه‌در و هێزه‌كانى ئه‌مریكا له نه‌جه‌ف كوژراوه.
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ جیابوونه‌وه‌یه‌ك له ره‌وتى سه‌در رووینه‌داوه و دانانى گرووپى نوێ پیلانگێڕیی میلیشیاكانى حه‌شده، ده‌یانه‌وێ له داهاتوودا بابه‌ته‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى له‌هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان سه‌دریش تۆمه‌تبار بكرێ.