شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه نێت
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆ ببێته‌وه، بەڵام له دانیشتنه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه بۆ سبه‌ی دواخرا و ده‌نگدانیش به بڕگه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ 10ی مانگی داهاتوو دواخست.
لایه‌نه كوردستانیه‌كان و به‌شێك له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش داوایان كردووه، یه‌ك پێوه‌ر بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دیاربكرێت و ناكرێت تایبه‌تمه‌ندیی “ئیستسنا” به هیچ پارێزگایه‌ك بدرێت.
محەمەد سەهیود پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی بۆ نوچه گوتی، “پێموانیيە ئه‌م بابه‌ته به دانیشتنى په‌رله‌مان چارەسەر بێت، چونكە ناكۆكی زۆر هەیە لەسەر بڕگەكانی یاسای هەڵبژاردن، هەندێك دەڵێن فرەبازنە بێت وهەندێك دەڵیَن یەك بازنە بێت بۆیە ئەم یاسایە تێناپەڕێت” .
سه‌هیود گوتیشی بەهۆی ناكۆكیەكان و به‌هۆی لێكتێنه‌گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان نه‌توانرا بگه‌ینه كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت .
سەهیود پێیوایە ئەو یاسایە لە پەرلەمان چارەسەر نابێت، پێویستە هێزە سیاسییەكان لە دەره‌وه‌ى دانیشتنه‌كان رێككەوتن بكەن لەسەر شێوازی هەڵبژاردنەكە، دواتر بینێرن بۆ پەرلەمان و پەسەند بكرێت.