مالیكی لە دەباشان سەردانی تاڵەبانی كرد

0

mam26-7-555x250مالیكی لە دەباشان سەردانی تاڵەبانی كرد

نوچە: سلێمانی

نوری مالیكی و شاندێكی هاوڕێ‌ی سەردانی تاڵبانیان كرد لە دەباشان و لە تەندرووستیان پرسی.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دکتۆر خزەیر خوزاعی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و شێخ حامید خەڵەف و ئەبو ریحاب و عەلی موسەوی، لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی، سەردانی تاڵەبانییان کرد.
لە دیدارەكەدا شاندی میوان بەخێرھاتنەوەی تاڵەبانییان کرد و لەباری تەندروستییان پرسی.
سەردانەكانی مالیكی لە كاتێكدایە، كە بەشێك لە هاونیشتیمانیانی كورد لەو سەردانە نیگەرانن، چونكە مالیكی بە بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com