میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا و چه‌ند لایه‌نێكى كوردى و سوننه بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانیان كردووه، كه تایبه‌ته بوو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، رێژه‌ى یاسایى ئاماده‌بوون له په‌رله‌مان شكاوه، چونكه چه‌ند لایه‌نێك بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كردووه.
سه‌باره‌ت به‌ناوى لایه‌نه‌كان، ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ ده‌وڵه‌تى یاسا و فه‌تح و چه‌ند لایه‌نێكى كوردى و سوننه، به‌ڵام ناوى لایه‌نه كوردی و سوننه‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه.
دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن، كورد قبووڵى فره‌بازنه‌یى ناكات، هاوشێوه‌ى كورد فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاساییش له‌گه‌ڵى نیین.
په‌رله‌مانتاران گوتوویانه ئه‌مڕۆ ته‌نیا تاوتوێكردن ده‌بێ و ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كان نادرێت، باس له‌وه‌یش ده‌كه‌ن، دوایین پێشنیار ئه‌وه‌یه یه‌ك بازنه بۆ چه‌ند كورسییه‌ك ته‌رخان بكرێت.